لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە پارێزگای كرماشان ٤٠ کەس کوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ناوخۆ، کێشە بنەماڵییەکان، ناکۆکی لەسەر موڵک و ماڵ، دزی، قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان و دابەزینی ئاستی دانبەخۆداگرتنی خەڵک و له هه‌مووی گرینگتر “گرانی، هەژاری و بێكاری” له‌و پارێزگایه‌دا له هۆکارە سه‌ره‌كییه‌كانی ڕووداوی کوشتن ناسێندراوه.
شایانی باسه بەپێی توێژینەوەکان، لەو شار و ناوچانەی كه له بوواری ئابووری و خزمه‌تگوزاری زیاتر پشتگوێخراون و کەمتر گەشەیان كردووه كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر په‌ره‌یان سه‌ندووە و ئەوەش زیانی زۆر بە کۆمەڵگەی کوردەواری گەیاندووە.