چەند ڕۆژ دوای بڕیاری خامنەیی بۆ قەدەغەی هاوردەکردنی ئامێرە کارەباییەکانی دروستکراوی وڵاتی “کۆرەی باشوور” بۆ ئێران، نرخی ئەو ئامێرانە تاکوو ٥ بەرابەر گرانتربووە.
هەواڵدەریی “ئیسنا” سەر بە ڕێژیمی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەزبەر، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە نرخی ئامێرێکی وەکوو “یەخچاڵ” تاکوو ١٤٠ میلیۆن تمەن بەرز بووەتەوە و نرخی یەخچاڵی ئێرانی کە کوالێتی بە چەندها قات لە هاوشێوەی دەرەکییەکەی خوارترە، تاکوو ٤٠ میلیۆن تمەن بەرزبووەتەوە. هەروەها نرخی کەلوپەلی وەک جلشۆر تاکوو ١٤ میلیۆن و تەلەویزیۆنی ئێرانی ٤٢ ئینچ تاکوو ١٥ بۆ ٢٠ میلیۆن تمەن بەرزبوونەتەوە، ئەمە لە حاڵێک دایە کە کەلوپەلی ئێرانی لە نێوخۆی وڵات بەهۆی کوالێتی خوارەوە کڕیارێکی ئەوتۆی نییە.
بەپێی بڕیاری عەلی خامنەیی هاوردەکردنی کەلوپەلی نێوماڵ لە وڵاتی کۆرەی باشوور قەدەغە کرا و لەلایەن بەرپرسی دەفتەری سەرۆککۆمارەوە بە وەزیری ئابووری ڕێژیم ڕاگەیەندرا.