بە بڕیاری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەعید محەممەد، فەرماندەی پێشووی قەرارگای خاتەم بوو بە ڕاوێژکاری ڕەئیسی لە کاروباری ناوچە ئازادە بازرگانییەکانی ئێران.
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، بەپێی بڕیارێک لەلایەن ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ڕێژیمی ئێران، سەعید محەممەد، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای تێرۆریستی پاسداران و بەرپرسی شۆرای باڵای ناوچەی ئازادی بازرگانی و پیشەیی وەکوو ڕاوێژکاری ڕەئیسی و بەرپرسی کاروباری ناوچە ئازادە بازرگانییەکانی ئێران دیاریکرا.
سەعید محەممەد، پاش ڕەتکردنەوەی لێوەشاوەیی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ڕێژیمی ئێران لەلایەن شۆرای نیگابانەوە، لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا پشتیوانی لە ئیبراهیم ڕەئیسی کردبوو.
سەعید محەممەد تەمەن ٥٢ ساڵ و لە ساڵی ٦٦ی هەتاوییەوە بووە بە ئەندامی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران و لە ساڵی ٩٧ی هەتاوی بوو بە فەرماندەی قەرارگای خاتەمولئەنبیا و بە وتەی یەدوڵا جەوانی، جێگری سیاسیی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران، ناوبراو بەهۆی گەندەڵی و ڕەچاونەکردنی بەرپرسایەتییەکەی، بەڕواڵەت فەرماندەیی قەرارگای “خاتەمولئەنبیا”یان لێوەرگرتەوە.