ئازەربایجان لە ڕابردوودا ٢ مانۆڕی سەربازیی بە هاوبەشی لەگەڵ تورکیە و پاکستان لە خاکی ئەو و هەروەها نەخجەوان بەڕێوەبرد، ئەمجارەش لە گەرمەی گرژییەکان، دەیهەوێ لە دەریای خەزەر مانۆڕێکی دیکەی سەربازی بەڕیوە ببا.
بەپێی ڕاپۆرتی “ئێسپۆتنیک” ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە، هێزە دەریاییەکانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕاهێنانی سەربازیی و ناوەندەکانی فەرماندەیی لە دەریای خەزەر دەستپێدەکەن و خۆیان بۆ هەموو ئەگەرێک لە ڕووبەڕوونەوە لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ئامادە دەکەن.
ئەو وەزارەتخانەیە ئەوەشی زیاد کرد کە، ئەو ڕاهێنانە سەربازییە لە دەریای خەزەر بە بەشداریی کەشتیگەلێکی شەڕکەر و هێزی تایبەتی دەریایی بەڕێوە دەچێ؛ ئەرکی ئەو هێزانە ئەوەیەکە کە، پارێزگاری لە ژێرخانی وزەی ئازەربایجان لە دەریای خەزەر بکەن و هەر بۆیە ئەو هێزانە ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ هەموو ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.
جێی ئاماژەیە کە، حوسێن ئەشتەری، فەرماندەی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی، لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان ڕێژیمی ئێران و کۆماری ئازەربایجان وتی: ئێمە چەکوچۆڵ و کەرەستەی سەربازیی و هێزی تایبەتی زۆرمان ناردووەتە سەر سنوورەکانی باکووری ئێران.