لە درێژەی کۆبوونەوە نارەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی رەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکارانی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوتتەپە بۆ سێزدەهەمین ڕۆژی بەردەوام لەبەردەم بینای فەرمانداریی شاری شووش، هاووڵاتییانی خەڵکی شاری ڕەمێشک لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لەبەردەم کانگای مس لە شاری ڕەمێشک، ماڵدزراوانی دامەزراوەی ماڵیی کاسپییەن لەبەردەم بینای بانکی ناوەندی لە تاران و کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی سندووقی خانەنشینی پۆڵای ئیسفەهان و خووزستان لەبەردەم بینای ئەو سندووقە لە شارەکانی خۆیان بەڕێوەچوو.
شایانی باسە کە بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسان و خاونکارەکانی کۆمپانیاکان لە ئێران کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان ڕۆژبەڕۆژ لە شارەکانی ئێران لە پەرەسەندن دایە.