شاندێکی کۆما جڤاکێن کوردستان سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کرد‌و کۆمه‌ڵێک پرس‌و بابه‌تی پێوه‌ندیدار به دوولایه‌ن له‌و دیداره‌دا تاوتوێ‌کران.
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی رەشەممە شاندێکی کۆما جڤاکێن کوردستان بە سەرپەرستیی دوکتۆر حوسێن سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیان کرد‌و لەلایەن شاندێکی رێبەرایەتی حیزب بە سەرپەرستیی کاک مستەفا مەولودی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبه‌وه پێشوازییان لێ کرا.
لەو دانیشتنەدا سەرەتا باسێک لە پێوەندی دوولایەنەی نێوان حیزبی دێمۆکراتی کوردستان‌و کۆما جڤاکێن کوردستان‌و چۆنیەتیی پاراستن‌و بەهێزترکردنی ئه‌و پێوه‌ندییانه هاتە بهرباسو پێداگری لەسەر کرایەوە.
بابەتێکی دیکەی دانیشتنەکە پێوه‌ندی بە باکووری کوردستان‌و شەڕو ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییانەی نێوان کورد‌و حکومەتی تورکیە بوو. لەو پێوه‌ندییه‌دا دوو لایەن به پێداگری له سه‌ر پێویستیی کۆتاییهێنان به شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌کان پێیان وابوو کلیلی چارەسەری سەرەکیی ئەم کێشەو تێکەڵچوونان هه‌ر له سه‌ر مێزی دیالۆگ‌و وتووێژ بەدی ده‌کرێ.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی باسه‌کانی ئه‌و دیداره‌دا پرسی کورد بە گشتیی لە به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هاتە بەرباس و لەو پێوه‌ندییه‌دا شاندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە سەر هەڵکەوتەی جۆغرافیایی‌و تایبەتمەندی هەر کام لە پاڕچەکانی کوردستان قسه‌ی کرد‌و به لە بەرچاوگرتنی ئەم تایبەتمەندییانە پێداگری له سه‌ر دەستوەرنەدانی حیزبه‌کانی هه‌ر کام له به‌شه‌کانی کوردستان لە کاروباری بەشەکانی دیکەی کوردستان کردەوە.
بارودۆخی ئاڵۆز‌و قەیراناوی ناوچەو لە سەریەک کوردستان بە گشتی‌و شەری داعش و رۆڵ و فاکتەری کورد‌و هاتنە مەیدان و نەخشی وڵاتانی زلهێزی ناوچەیی و جیهانی بە تایبەتی بابەتێکی دیکەی باسەکانی ئه‌و دیداره بوون که دوولایەنی دێمۆکرات‌و کۆما جڤاکێن کوردستان لە سەر چۆنیەتی کەڵکوەرگرتن لە ههلو ده‌رفه‌ته پێشهاتووەکان لە پێناو جێخستن‌و وەدیهێنانی مافە ڕەواکانی خەڵکی کورد ، هاوهەڵوێست بوونی خۆیان نیشان دایەوە.