دوازدە وڵاتی ئەندام لە یەکیەتیی ئورووپا خوازیاری کێشانی دیوار و بەربەست لە سنوورەکانی ئەو وڵاتانە بوون لە بەرانبەر شەپۆلی کۆچبەراندا.
ڕۆژی هەینی ١٦ی رەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، دوازدە وڵاتی ئەندام لە یەکیەتیی ئورووپا لە نامەیەکدا داوایان لە بروکسێل کرد کە بوددجەیەکی تایبەت بۆ کێشانی دیوار و دانانی بەربەست بە مەبەستی پێشگرتن لە بەزاندنی سنوورەکان لەلایەن کۆچبەرانەوە تەرخان بکرێت.
وڵاتانی ئۆتریش، بولغارستان، قبرێس، کۆماری چێک، دانمارک، ئێستۆنی، مەجارستان، یونان، لیتوانی، لەهێستان و ئێسلۆواکی، لە واژۆکەرانی ئەو نامەیەن.
ئایلوا یوهانسۆن، کۆمیسێری کاروباری نێوخۆی یەکیەتیی ئورووپا کە بەردەنگی ئەو نامەیە بوو لە وڵامی ئەو داوایەدا وتی:” کە ئەو وڵاتانە مافی دروستکردنی حەسار و بەربەستیان لە سنوورەکانی خۆیاندا هەیە”.
داوای ئەو ١٢ وڵاتە لە کاتێک دایە کە ئەندامانی یەکیەتیی ئوروپا ئێستاش لەسەر گەڵاڵەی پێشنیارکراوی کۆمیسیۆنی ئورووپا لەسەر بابەتی کۆچبەران و پەنابەران ڕێک نەکەوتوون.