لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٣ کۆبوونەوەی نارەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، رۆژی شەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران ٣ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارە جیاجیاکانی ئێران بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکارانی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوتتەپە، لە دوازدەهەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیاندا لە بەردەم بینای ئۆستانداریی خووزستان لە شاری ئەهواز، کۆمەلێک لە بنەماڵەی کرێکارانی شارەوانیی ئەهواز لە بەردەم بینای شارەوانی ئەو شارە و هەروەها کۆمەڵیک لە کرێکارانی بەنداوی شەفاروودی ڕەزوانشار لە پارێزگای گیلان لە بەردەم بینای فەرمانداری ڕەشت بەڕێوە چوو.
جێگای ئاماژەیە کە ناڕازییان ڕایانگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی خواست و ویستەکانیان لەلایەن بەرپرسانی حکومەت وخاوەنکارەکانیانەوە جێبەجێ نەبێ، درێژە بە مانگرتن و کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن.