به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تۆقتۆقه له گه‌ڕه‌کی مامته‌مری شنۆ تازه‌لاوێک کوژراو شه‌ش که‌سی دیکه‌ش به توندی بریندار بوون.
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٨ی ڕه‌شه‌ممه که خه‌ڵکی شنۆ به‌ره‌و پیلی چوارشه‌ممه‌سووری‌و بۆنه‌کانی سه‌ری ساڵه‌وه چوون، له ڕووداوێکی دڵته‌زێن‌دا که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌یی له نێو ئاپۆرای خه‌ڵک‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له‌و ڕووداوه‌دا تازه‌لاوێک به ناوی حوسێن قوربانی، کوڕی محه‌ممه‌د ته‌مه‌ن ٢٢ساڵ گیانی له ده‌ست داوه‌و شه‌ش که‌سی دیکه‌ش به توندی بریندار بوون که ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری شنۆ چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌کرێ.
مه‌تین ڕه‌حیمی، ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ، مێهران ده‌ورێش‌پوور ته‌مه‌ن١٩ ساڵ، مه‌تین هونه‌رمه‌ند کوڕی مه‌ته‌لیب، ڕه‌حیم عه‌باسی‌پوور ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵ، سه‌ید ئه‌میر ڕه‌سوڵی‌و داوود ئیسماعیلی ئه‌و شه‌ش که‌سه‌ن که زۆربه‌یان پڕیشکی تۆقتۆکه به‌ر چاویان یان ئه‌ندامانی دیکه‌ی له‌شیان که‌وتوه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که نه‌بوونی ته‌فریح‌و کات به‌سه‌ربردن بۆ لاوان وایکردوه که ئه‌وان له بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان‌دا کاڕناواڵی شادی وه‌ڕێ‌بخه‌ن‌و ئه‌و کات‌و بوارانه‌ش بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به که‌شی داخراوی کۆمه‌ڵگا بقۆزنه‌وه، له به داخه‌وه هیندێک جار ڕووداوی ئاوا دڵته‌زێنیشی لێ‌ده‌که‌وێته‌وه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای به‌داخبوون له‌و پێشهاته داوا له لاوانی کوردستان ده‌کا که به کار‌و چالاکیی مه‌ده‌نی‌و فه‌رهه‌نگی به‌ره‌و پیلی بۆنه‌کانی نه‌ورۆز‌و سه‌ری ساڵ بچن‌و خۆ له هه‌ر چه‌شنه کرده‌وه‌یه‌ک ببوێرن که ئه‌گه‌ری زیانی له‌مجۆره‌ی لێده‌کرێ.