لە هێرشێکی حوسییەکانی یەمەن بە فڕۆکەی بیفڕۆکەوان بۆ سەر فڕۆکەخانەی جازانی عەرەبستان ١٠ کەس بریندار بوون.
تورکیئەلمالکی وتەبێژی هاوپەیمانیی سەربازیی وڵاتانی عەرەب بە ڕێبەریی عەرەبستانی سعوودی، ڕۆژی هەینی ١٦ی رەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕایگەیاند لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی میلیشیا حوسیەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی “مەلەک عەبدووڵا”ی شاری جازان، ١٠ کەسی سڤیل بریندار بوون و بەهۆی ئەو هێرشەوە چالاکییەکانی فڕۆکەخانەکە بۆ ماوەی ٣٠ خولەکێک ڕاوەستا و دواتر دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.
ناوبراو وتی: ئەو هێرشە لە کاتێکدایە کە هەزاران مسافیری نێو خۆ و دەرەوە لەو فڕۆکەخانەیە کەڵک وەردەگرن.
تورکیئەلمالکی وتی: عەرەبستان بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی هەموو ڕێکارە سەربازییەکان بەپێی پێوەر و یاسا نێونەتەوەییەکان ڕەچاو دەکا.
میلیشیا حووسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانییان لێدەکرێ بەردەوام هێرش دەکەنە سەر عەرەبستان.