شارام نازری: ٤٢ ساڵە دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی بە بێ خواست و ئیزنی من، دەنگی من بڵاو دەکاتەوە.
هونەرمەندی کورد، شارام نازری لە بەشێکی قسەکانیدا دەڵێ: دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی چل و دوو ساڵە بە بەردەوامیی و بەبێ ئەوەی ڕەزایەتی منی وەرگرتبێ و بە بەبێ ئەوەی مافی کۆپی ڕایتی پاراستبێت و بێ ڕەچاوکردنی مافی ماددی و مەعنەویم، دەنگ ومووسیقای من بڵاو دەکاتەوە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی هەموو هەوڵێکی داوە هەتا بەرگری لە مافی بکا، بەڵام دەسەڵاتی زۆر، کاری خۆی کردووە، ئەوان دەنگی من لە تەلەفیزیۆنێکدا بڵاو دەکەنەوە کە لە بنەڕەتدا باوەڕی بە موسیقا و هونەر نییە و ژەنیار و ژەنین بە یەکەوە سانسۆڕ دەکا و بە جێگەی نیشاندانی تەموورە و دەف؛ گوڵ و گوڵدان نیشان دەدا، چونکە لە ڕاستیدا بە حەڕامی دەزانن.
شارام نازری پێشتریش و لە ساڵی ٩٥و لەو فێستیڤاڵەی کە خەڵاتی تەندیسی فەرهەنگ و هونەرلە شاری کرماشان پێشکەش بە ناوبراو کرا ڕایگەیاند: “ئەگەر دەنگ و ڕەنگی ئێران گۆرانیم بڵاو بکاتەوە، گۆرانی ناڵێم.
شارام نازری ساڵی ١٣٢٨ لە شاری كرماشان لە دایک بووە و بە حوكمی ئەوەیكە بنەماڵەكەی لایەنگەری هونەر بوون، هەر لە سەردەمی منداڵیدا، دایكی لە گەڵ شێعر و ئاواز ئاشنای كردووە و لە زۆربەی بەرهەمەكانیدا كەڵكی لە شێعرەكانی مەولانا وەرگرتووە و گۆرانییەكانی تێكەڵاوێكە لە شێوەی حیماسی و عێرفانی.