گرووپى هەڵپەڕکێى ورمێ ـ گۆڤەند، لە ڤێستیڤاڵى نێونەتەوەیی ئیسپانیا پلەى یەکەمى بەدەست هێنا
گرووپى هەڵپەڕکێى ورمێ ـ گوڤەند، بەشداریی فێستیڤاڵى نێونەتەوەیی سەماى ئیسپانیاى کرد و لە بەشى “هەڵپەڕکێ فۆلکلۆرییەکان” پلەى یەکەمى بەدەست هێنا.
ئەرسەلان نەوروزى سەرپەرشتى گرووپەکە، وتى: لە فێستیڤاڵى “ڕەنگەکانى خۆرەتاوى ئیسپانیا” و لە نێو دە تیمى فەرهەنگى و هونەریی کە لە دە وڵاتى جیاوازدا بەشدار بوون، پلەى یەکەممان بەدەست هێنا.
ئەم فێستیڤاڵە جیهانییە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی بە شێوەى ئۆنلاین بەڕێوە چوو، گرووپى ورمێ ـ گوڤەند بە هاوکارىی ژەنیاران نەجات هەنارە، یونس قادرى و پەیام محەمەدپەنا توانییان پلەى یەکەم و دیپلۆمى شانازى بەدەست بهێنن.