كۆمەڵێك لە پهیمانکارهکانی سنە لەبەردەم بینای شواری شار كۆبوونەوەو بە هۆی جێبەجێنەكردنی داواكانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەم کۆمهڵه کهسه له پهیمانکارهکان دەڵێن لە ٢ ساڵی ڕابردووە زۆربەی كارەكانی ئاوەدانكردنەوەی شارەداریی سنەمان كردوەو سەرەڕای پێبوونی بەڵگەی ماڵی، قەرزە دواكەوتووەكانی ئێمە تا ئامادەكرانی ئەم هەواڵە نەدراوە.
ئەم پەیمانكارانە دەڵێن بیانووی كاربەدەستانی شارەداری نەبوونی پارەو بوودجەیەو ئهوهش لە حاڵێك دایه كە كۆمەڵێك لە بهڵێندهرهکانی دیکه بەهۆی خزم خزمێنەو پارتی بازی لە شوورا و شارەداریدا، توانیویانە قەرزەكانی خۆیان وەربگرنەوە.