ئاڵمان بەهۆی دەورونەخشی بانکی میللی ئێران لە دەورلێدانی گەمارۆ نێونەتەوەییەکان و هەروەها پێشیلکردنی یاسای وڵاتانی دیکە چالاکییەکانی ئەو بانکە لە شاری هامبۆرگ سنووردار دەکا.
ئیدارەی چاوەدێری دارییەکانی ئاڵمانی فیدراڵ، ڕۆژی هەینی ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەهۆی دەورلێدانی گەمارۆکان و پێشێلکردنی یاسای دەوڵەتی ئاڵمانی فیدراڵ لەلایەن بانکی میللی ئێرانەوە، هەرجۆرە ئاڵووێرێکی بانکیی بە تایبەتی پێدانی قەرزی بانکیی بەو بانکە لە شاری هامبۆرگ قەدەغەیە.
لەبەشێک لەم ڕاگەیەندراوەدا ئیدارەی دارایی ئاڵمانی فیدراڵ هۆکاری قەدەغەی هەموو جۆرە ئاڵووێرێکی لەگەڵ بانکی میللی ئێران، بۆ پێشێلکردنی یاساکانی ئەو وڵاتە و هەروەها پێبەند نەبوونی بانکی میللی ئێران بەیاسای ڕێکخراوە بازرگانییەکانی ئاڵمان گەڕاندوەتەوە.