• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

محەممەدی زولفەقاری، میرەکەی ئەمیراوا و سترانبێژەکەی ماینبڵاغ و سووروسات

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/10/08
جۆری بابەت: ئەدەب

برایم چووکەڵی

محەممەد زولفەقاری ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی لەنێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی ئاوایی “ئەمیرئاوا”ی سەربە شارستانی زەنجان چاوی بە دنیای ڕوون پشکوت و بە دەرد و ژان ‌و بێبەشییەکانی نەتەوەکەی فرچکی گرت. محەممەد بەر لە لەدایک‌بوونی لە سۆز و خۆشەویستیی باوک بێبەش ببوو. بۆیە لە ماڵی بابەگەورەی باڵای کرد و هەڵیدا.

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە شارەکانی تیکاب و زەنجان تەواو کرد. محەممەد پۆلی سێی ناوەندی بوو کە شۆڕشی گەلانی ئیران سەرکەوت‌ و هێرش بۆ سەر کوردستان دەستی پێ کرد. لەو سەروبەندە‌دا محەممەد لە شاری تکاب گیرا و ماوەی ٣ مانگ لە بەندیخانەدا کەوتە بەر ئازار و ئەشکەنجە جەللادەکانی خومەینی. دراوسێیەتیی گوندەکەیان لەگەڵ شاری زەنجان و ئەو سووکایەتییەی کاربەدستانی ڕێژیم دەرحەق بە کوردەکانی زەنجان دەیانکرد، بوو بەهۆی ئەوەی محەممەد زولفەقاری لەگەڵ ستەمی نەتەوایەتی‌ و زوڵم ‌و زۆر ئاشنا ببێ ڕێگەچارەش لە خەبات بۆ نەهێشتنی ئەو ستەمانەدا ببینێتەوە. بۆیە ساڵی ١٣٥٩ بەشانازی ‌و سەربەرزییەوە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی هەڵبژارد ‌و چەکی کوردایەتی ‌و دیفاع لە کەرامەت ‌و شەرەفی گەلەکەی کردە شان.

محەممەد سەرەتا لە هێزی شەهیدانی هەوشار دەستی بە تێکۆشان کرد و زۆری پێ ‌نەچوو ئازایەتی ‌و شۆڕشگێڕبوونی خۆی نیشان ‌دا و بەهۆی لێوەشاوەیی بە سەرپەلی پەلێک لە پێشمەرگەکانی ناوچەی هەوشار دیاری کرا.

محەممەد زولفەقاری لاوی تێگەیشتوو و پیگەیشتووی حیزبەکەمان، کوڕی ڕەنج و قارەمانەتیی ئەم ڕۆڵە تێکۆشەرە لە شەڕی فەیزوڵڵابەگی لە ساڵی ١٣٦١دا بۆ هاوسەنگەرانی پتر دەرکەوت. لەم شەڕەدا محەممەد قارەمانانە هەڵیکوتایە سەر دوژمن و سەنگەر بە سەنگەر لەگەڵ دژمنانی کوردستان شەڕی دەکرد. لەم بەربەرەکانێیەدا محەممەد بریندار بوو، بەڵام دیسان کۆڵی نەدا. هێزەکانی دژمنیش لەو شەڕەدا دوو هاوسەنگەری برینداری محەممەدیان گەمارۆدا بوو. هەرچەند محەممەد خوێن لە برینەکانی دەچۆڕا، بەڵام شێرانە بۆ ڕزگاریی ئەو دوو هاوسەرنگەرەی هێرشی بردە سەر دوژمن و بە فیداکارییەکی کەم‌وێنە کە تەنیا لە بوێری و قارەمانەتیی کوڕی دێموکرات دەوەشێتەوە توانی دوو هاوسەنگەرە بریندارەکەی لە گەمارۆی دژمن ڕزگار بکا.

محەممەد بێجگە لە ئەرکی سەرپەلی کاری دەرمانییشی دەکرد. لە سەنگەردا هەر لەوکاتەدا کە شەڕی دەکرد و هێرشی دژمنی بەرپەرچ دەدایەوە، هاوسەنگەرە بریندارەکانیشی دەرمان دەکرد. مەیدان مەیدانی ئەو بوو، ڕۆڵەی کوردی زەحمەتکێش لە مەیدانی کردەوەدا نیشانی دا چەندە لێوەشاوە و چەندە لە خزمەت گەلەکەی‌ دایە و بە جاران سەلماندبووی کە ئامادەیە گیانیشی پێشکەش ڕێگای ڕزگاریی گەلەکەی بکا. بۆیە لە درێژەی بڕینی قۆناغەکانی پێشمەرگایەتیدا بە فەرماندەی لکی شەهید هەڵۆ لە هێزی شەهیدانی هەوشار دیاری کرا. ئەو لکە بە فەرماندەیی لاوی تێکۆشەر محەممەد زولفەقاری دەیان عەمەلیاتی کەم‌وێنە و قارەمانانەی لە ناوچەکانی زەنجان، هەوشار، ڕێگای سەقز- سنە بەڕێوە برد کە هەر کامیان شانازییەکە بۆ حیزبەکەمان و زەبرێکە کە وە دژمنی جینایەتکار و کوردکوژ کەوت.

شەهید محەممەد نموونەیەک بوو لە قارەمانەتی، فیداکاری، نەترسی، ڕاستی و دڵسۆزی بۆ هاوسەنگەرانی. هەربۆیە دواجار بەرپرسایەتی جێگری فەرماندەی هێزی شەهیدانی هەوشاری پێ سپێردرا.

ڕۆژی ٣٠ی ڕێبەندانی سالی ١٣٦٢ی هەتاوی دژمنی جینایەتکار و خوێنڕێژی کۆماری ئیسلامی هێزێکی زۆری لە شارەکانی هەمەدان، زەنجان، کامیاران، مەریوان، تیکاب، ساینقەڵا، سنە، دیواندەرە، بیجاڕ، سەقز و بۆکان کۆ کردەوە و پەلاماری دڕندانەی بۆ سەر ناوچەی فەیزوڵڵابەگی هێنا، کوڕە قارەمانەکانی مەڵبەندی هەوشار، حەماسەخولقێنەکانی چیاکانی ماینبڵاغ و سووروسات سینگیان کردە قەڵغانی دیفاع لە شەرەف و کەرامەتی گەلەکەیان و دەستیان کرد بە بەرگرییەکی سەخت ‌و قارەمانانە. هێزەکانی کۆنەپەرستی بە ئاور و ئاسن سەنگەری کوڕە دلێرەکانی دێموکراتیان دەکوتا. ناوچەی فەیزوڵڵابەگی‌ بەتەواوی گەمارۆ درابوو و خەڵکی زەحمەتکێشی ناوچەی هەوشار چاویان بڕیبووە تێکۆشەرانی دێموکرات. دژمن ئاڵقەی گەمارۆی توند و زیاتر دەکرد، پێشمەرگەکان کە بەڵێنیان بە گەلەکەیان دابوو لە ڕێگای گەل و ئامانجیاندا سەر دابنێن بەڵام تەسلیمی دژمنانی گەلەکەیان نەبن، زۆر ئازایانە هێرشیان دەکردەوە سەر دژمن و سەنگەرەکانیان لێ دەستاندنەوە. لەو شەڕە حەماسی و پڕ لە فیداکارییەدا قارەمانانی دێموکرات توانییان زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە هێزەکانی دژمن بکوژن و ژمارەیەکیش برینداربکەن. پێشمەرگەکان بە ئازایەتیی خۆیان توانییان گەمارۆی دژمن لە شەڕگە تێک‌بشکێنن. شەهید محەممەد زولفەقاری هەر کە چاوی بە دەستەیەکی دیکە لە پێشمەرگەکان کەوت کە لە گەمارۆی دژمن‌دان، بۆ تێک‌شکاندنی گەمارۆی دژمن لەم شەڕگەیەش هەڵمەتی قارەمانانەی بۆ سەر دژمن دەست پێ کرد و بە فیداکاری ‌و لەخۆبوردوویی لەگەڵ هاوسەنگەرانی توانی گەمارۆی دژمن تێک‌بشکێنن. لەم هێرشەدا بوو کە سینگی لاوی کۆڵنەدەر و تێکۆشەر محەممەد زولفەقاری بە گوللەی جینایەتکاران پێکرا و دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.

لەم شەڕە خوێناوییەدا کە لە ڕۆژی ٣٠ی ڕێبەندانی سالی ١٣٦٢ی هەتاوی کرا، خوێنی محەممەد تێکەڵ بە خوێنی ١٨ پێشمەرگەی قارەمانی دیکەی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی هەوشار بوو کە لە سەنگەردا شەهید بوون، بەڵام تەسلیمی دژمن نەبوون ‌و ئاڵای دێموکرات ‌و کوردایەتییان بە خوێنی سوور و گەشیان شەکاوە ڕاگرت.

تاگی بابەت: برایم چووکەڵیمحەممەدی زولفەقاری، میرەکەی ئەمیراوا و سترانبێژەکەی ماینبڵاغ و سووروسات

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist