بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە سرووشتی‌یەكانی پارێزگای كرماشان وشكبوونی سەدی 25ی دار بەڕووەكانی ئەم پارێزگایەی بە مەترسی‌یه‌کی جیددی ناو ده‌با و ده‌ڵێ: بەردەوامیی ئەم ڕەوتە لە چەند ساڵی داهاتوودا دەبێتە هۆی لەنێوچوونی نیوەی دار بەڕووەكانی ئەم ناوچەیە.
مراد شێخ وەیسی ئاماژە بەوە کرد كە په‌ره‌پێدانی کشتوکاڵ لە ڕێگەی دێمەكارەوە، ڕوودانی حاڵەتەكانی ئاگركەوتنەوە لە لێڕەوارو لەوەڕگەكان و بوونی خۆڵبارین لە گرفتە سەرەكییەكانی ئەم دیاردەیەن که لەنێوچوونی سەرچاوە سرووشتی‌و لێڕەوارەكانی ئەم پارێزگایە لێ‌ده‌که‌وێته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێ: ئەم گرفتانە دەبن بەهۆی لەنێوچوونی دارستانەكانی بناری زاگرۆس.
بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە سرووشتی‌یەكانی كرماشان هەروەها گوتی بووژاندنەوەی لێڕەواره‌کانی داربه‌ڕوو نزیكەی 3 سەدەی كات پێویستە، هەر بۆیه‌ش وشكبوونی یه‌ک له چواری دارستانە بەڕووەكان لەم پارێزگایە زەنگێكی مەترسییە كە ده‌بێ کاربه‌ده‌ستان به گرینگی وه‌ربگرن.