لە حاڵێكدا كە محەممەدباقر نۆبەخت نرخی گەشەی ئابووریی ئێران بۆ ساڵی داهاتووی تا ئاستی سەدی ٦ پێشبینی كردووە، مەسعوود نیلی، ڕاوێژكاری یەكەمی ئابووریی حەسەن ڕووحانی دەڵێ نەتەنیا لە ساڵی داهاتوودا نرخی گەشەی ئابووریی لەم وڵاتە ئهوه نییه دهوڵهت باسی دهکا، بەڵكوو بەهۆی كەلێنێكی گەورە كە لە نێوان ڕاستییە ئابوورییەكان یانی دابەزینی داهاتە نەوتییەكانو چاوەڕوانییەكانی خەڵك پاش هەڵوەشانەوەی گەمارۆكان هاتۆتە ئاراوە، ئابووریی ئێران لەگەڵ گرفتی زۆر بەرەوڕوو دەبێتەوە.
ئەو دهڵێ دوو سەرچاوەی سەرەكیی داهاتی بوودجە لە ئێران پارەی فرۆشی نەوت و پاشانیش ماڵیاتە. بهڵام دابەزینی سەدی ٨٠ی نرخی نەوت، بە كردەوە دەوڵەتی لە داهاتە نەوتییەكان بێبەش كردووەو شكستی كار و كاسبی و ئاوسانی ئابووریش وەرگرتنی ماڵیاتی كردۆتە شتێكی مەحاڵ.
حەسەن ڕووحانی، سەركۆماری ئێران، لە سەفەرەكەی خۆی بۆ یەزد گوتی: لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٢ میلیۆن ههلی کاریی نوێیان دروست کردوه.
هەواڵدەریی مێهر لە زمانی كارناسانەوە داوای لە ڕووحانی كردوه وردەكارییەكانی ئەم دهرفهت کارییانه ڕابگەیەنێ كە ئیدیعای خوڵقاندنیان دەكا.
هەواڵدەریی مێهر ڕاشكاوانە ئیدیعای ڕووحانی بردۆتە ژێر پرسیارو نووسیویەتی پێكهێنانی نزیكەی ١ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار شوغڵ لەم وڵاتە پێویستی بە گەشەی سەدی 6ی ئابووری هەیە كە تا ئێستا مسۆگەر نەبووە. ئەم هەواڵدەرییە لە درێژەدا لە زمان نۆبەختەوە گوتوویەتی گەشەی ئابووریی ئێران لە ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا تەنانەت لە سەدا یەكیش تێنهپهڕیوه.