خەڵکی لوبنان و بە تایبەت ئەندامانی حیزبە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە لە هەمبەر سەفەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ وڵاتەکەیان ناڕەزایەتییان دەربڕی و خۆپێشاندانیان کرد.
خەڵکی شاری بەیرووت، پێتەختی لوبنان لە هەمبەر سەفەری ئەمیر حوسێن عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ لوبنان خۆپێشاندانیان کرد و ناڕەزایەتیی توندیان دەربڕی و بە دروشمی کۆماری ئیسلامیی بۆ دەرەوە و دەستێوەردان لە وڵاتەکەمان هێڵی سوورە و هەروەها چەندین دروشم و تراکتی دیکەی دژ بە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە لوبنان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
شایانی باسە کە لوبنان یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکەیە کە بە هۆی دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامیی لەو وڵاتە و پشتیوانیی ڕێژیمی ئێران لە گرووپی حیزبوڵای لوبنان دەیانساڵە ساقامگیریی و ئاسایش و ئارامیی بەخۆیەوە نەبینیوە و هەربەو بۆنەشەوە لە بواری ئابوورییەوە لە قەیراندایە.