جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند: واشینگتۆن پێبەندە بە چارەسەری دیپلۆماسی و دەیهەوێ ڕێژیمی ئێران بگەڕێتەوە بۆ بازنەی دانوستانە ناوکییەکان.
ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، مارا کارڵین، جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا وتی: له سه‌ر ئێمه ئەوە پێویسته کە له گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شه ناوچه‌ییه‌كانمان هاوئاهه‌نگ بین، ئێمه هه‌ست بەو مهترسیگەلە ده‌كه‌ین كه کۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕێگه‌ی چالاكییه ناووكییهكانییەوە سه‌قامگیریی ناوچه‌كه تێكدەدات و جه‌ختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە له‌گه‌ڵ هاوپەیمانەکانمان لە دژی مووشه‌ک و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئێران ده‌وه‌ستینه‌وه و ده‌توانین به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە ئەمریکا دەیهەوێ تەواوی لایەنەکان بگەڕێنەوە سەر دانوستانە ناوکییەکان لەگەڵ ڕێژیمی ئیران، دەبێ هەموو هەوڵێک بدرێ بۆ ئەوەی ئەو ڕێژیمە بە هیچ شێوەیەک دەستی بە چەکی ناوکیی ڕانەگا و هەر لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کۆمەڵێک بژاردەی خسوتۆتە بەردەم “جۆ بایدێن”، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە بۆئەوەی چۆنییەتی هەڵسوکەوتەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئیران ڕێکبخات.