وتەبێژی تاڵیبان: کۆیلەداری لە ئایینی ئیسلام حەڵاڵ و ڕەوایە و لە ئیماراتی ئیسلامییش قبووڵکراوە.
بە پێی هەواڵی میدیاکانی ئەفغانستان گرووپی تاڵیبان لە شارەکانی غەزنی و نەنگهاری ئەفغانستان، بازاڕێکیان ڕێکخستووە و کچانی تەمەن یەک بۆ دە ساڵان دەفرۆشن، ئەم کڕین و فرۆشتنە لە لایەن ئیماراتی ئیسلامیی تاڵیبانەوە ڕێگە پێدراوە و بە پێی یاسای تاڵیبان، تەنیا پێویستی بە ئیزن و ڕێگەپێدانی مەلای تاڵیبانە و جگە لەمە مامەڵەکە حەرام و قبووڵنەکراوە.
وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند، لە دەسپێکی ساڵی تازە و نەورۆزی ١٤٠١ کچە کۆیلەکان بۆ وڵاتە موسڵمانەکانی ناوچەش هەناردە دەکرێن.
ناوبراو جەختی کردەوە کە هەموو ئەم مامەڵە و فرۆشتنانە بە پێوەری شەریعەتی ئیسلام بەڕێوە دەچێت و فەرمان و ئەمری ئەڵڵا جێبەجێ دەکرێت و ئەو کچانە کە تەمەنیان سەرووی دە ساڵە و بۆ کۆیلایەتی بژاردە دەکرێن پێویستیان بە ئیزنی مەلای تاڵیبان نییە و تەنیا ئیزنی مەلا و شێخی گەڕەکیان بۆ ڕەوایی پێدانی مامەڵەکە تەواوە.