دەستەی کارگێڕیی ڕۆژنامەی “واڵێستریت ژورناڵ” لە بابەتێک لەژێر ناوی “فوودانە تاقیکارییە ١٠ میلیارد دۆلارییەکەی ئێران”، داوای لە حکومەتی ئەمریکا کردووە کە بۆ گەڕانەوەی ئێران بۆ دانیشتنەکانی ناوکیی “بەرجام”، هیچ ئیمتیاز و پوانێکی تایبەت بە ئێران نەدات.
واڵێستریت ژورناڵ ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێستاکە دەستی خامنەیی بۆ باج وەرگرتن بەتاڵە و داوای لە بەرپرسانی ئەمریکایی کردووە کە بۆی پڕ نەکەنەوە.
لە درێژەی بابەتەکەدا هاتووە کە بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا، ڕێژیمی ئێران لەژێر گوشارێکی ئابووری بێوێنە دایە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران پایەکانی ڕێژیمی خستووەتە لەرزە و بە لەناوچوونی قاسم سلێمانی مێشکی تێرۆریستیی ڕێژیم، ئەم لاوازی و بۆشاییە زەقتر بووەتەوە و تەنیا ئەهرۆمی ئێستای بەردەستی ڕێژیمی ئێران، ئاڵۆزینانەوە لە ڕێگەی كێشەی ناوکیی، پەرەپێدان بە کۆکردنەوە و پیتاندنی ئۆرانیۆم لە سەرووی ٢٠ لەسەد، چالاککردنی سانتریفیوژی پێشکەوتووتر و هەروەها کایەکردن بە چاوەدێرانی نێونەتەوەیی ئاژانسی وزەی ناوکییە؛ کە ئەم ڕێدەرچوونانەش بەهۆی وشیاری ئیسرائیل و خەرابکاری لە وێستگە ناوکییەکانی ئێران، تا ڕادەیەکی زۆر بێسوود ماوەتەوە.