پاش هەڕەشەکانی تاران بەدژی ئیسرائیل لە پێوەندیی لەگەڵ کێشە و ئاڵۆزییەکانی سنووری ئێران و کۆماری ئازەربایجان، کۆخاوی بەرپرسی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئیسرائیل درێژە بە لەنێوبردنی هێزی سەربازیی و ناوکیی ئێران دەدا.
ئاڤیۆ کۆخاوی، بەرپرسی هێزە چەکدارەکانی ئیسرائیل، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر درێژەی هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ پێشگرتن و لەنێوبردنی هێزی سەربازیی و ناوکیی ئێران وتی: پلانەکانی ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و لەنێوبردنی بەرنامەی ناوکیی ئێران بەربڵاوتر و پێشکەوتووتر لە جاران داڕێژراوەتەوە.
ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند کە هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ لەنێوبردنی هێزی ئێران لە هەموو شوێنێک و لە هەر کاتێکدا درێژەی دەبێ.