یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان سمینارێکی پێکهێنا.
ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٤ به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ ٨ ی مارسی ٢٠١٦ی زایینی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی ژن سمینارێکی بۆ مامۆستا فازڵ شه‌وڕۆ و شلێر مه‌حموودی پێکهێنا.
له سه‌ره‌تای ئه‌م سمیناره‌دا په‌یامی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان له‌لایه‌ن موژگان عه‌لیپوور، ئه‌ندامی کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌م یه‌کیه‌تییه خوێندرایه‌وه. بڕگه‌ی یه‌که‌می ئه‌م سمیناره‌ش بۆ باسێک له‌ژێر ناوی “ورد بوونه‌وه‌یه‌ک له فیمینیزم” ته‌رخان کرابوو که خاتوو شلێر مه‌حموودی، ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان پێشکێشی کرد.
کۆڕگێڕ قسه‌کانی خۆی به پێناسه‌یه‌ک له چه‌مکی فیمینیسم ده‌ست پێ‌کرد و باسی له‌وه کرد که چ کاتێک بۆ یه‌که‌م جار وشه‌ی فیمینیزم هاته ئاراوه‌و هه‌روه‌ها ناڕوونی ئه‌م بابه‌ته که چ کاتێک وشه‌ی فیمینیزم هاته نێو ژنانی کورده‌وه‌و به وردی باسی له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ژنان کرد.
شلێر مه‌حموودی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به ناوی چه‌ندین ژنی کوردی وه‌ک خانزادی سۆران‌و حه‌فسه خانی نهقیبو نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویان مینا خانمی قازی کرد که له بواره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ده‌ورێکی به‌رچاویان گێڕاوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌کرد که ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک که‌س به‌لارێدا براوه و به هه‌ڵه لێی تێگه‌یشتوون. کۆڕگێڕ هه‌روه‌ها باسی له به‌ستراوه بوونی ڕێکخراوه‌کانی ژنان به حیزبه سیاسییهکانو سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونی ئه‌م ڕێکخراوانه کرد.
دووهه‌م کۆڕگێڕی ئه‌م سمیناره شاعیر‌و نووسه‌ر مامۆستا فازڵ شه‌وڕۆ بوو. ناوبراو له‌م بڕگه‌یه‌دا بابه‌تێکی له ژێرناوی “جوانتر کردنی پێوه‌ندییه‌کانی خۆشه‌ویستی” هێنایه به‌ر باس‌و به وردی تاوتوێی ئه‌م مه‌سه‌له‌ی کرد.
مامۆستا فازڵ شه‌وڕۆ بابه‌تێکی زانستیی سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاوازیی ژن‌و پیاو له بواره جۆراوجۆره‌کان پێشکێش کرد. ناوبراو له قسه‌کانی خۆیدا تیشکی خسته سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی پێکه‌وه‌بوونی ژنان و پیاون له‌گه‌ڵ یه‌کترو به هێنانه‌وه‌ی چه‌ند نموونه‌یه‌ک له هۆکاره‌کانی بهیهکهوبوونی ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه، خۆشه‌ویستیی نێوان ژن‌و پیاوی به گرینگ‌ترین هۆکار زانی.
مامۆستا فازڵ وێرای ره‌د کردنه‌وه‌ی داوای یه‌کسانیی ژن‌و پیاو گوتی ژنان ده‌بێ داوای مافه‌کانی خۆیان بکه‌ن به‌ڵام له زۆر بواره‌وه ژن و پیاو یه‌کسان نین‌و بۆ سه‌لماندنی ئه‌م مه‌سه‌له‌ش ئاماژه‌ی به جیاوازیی خانه‌کانی مێشکی ژن‌و پیاو کرد و گوتی له زۆر بواره‌وه ئاستی توانایی ژنان له پیاوان زیاتره.