نوێنەرێکی مەجلیسی ڕێژیم ڕایگەیاند کە: لە ئێستادا هێڵی هەژاری لە ئێران ١١ میلیۆن تمەنە و هەر بنەماڵەیەک لە مانگدا داهاتی لەوە کەمتر بێ لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژی.
“یووسف داوودی” نوێنەری شاری سەراب لە مەجلیسی ڕێژیمدا ڕایگەیاند: بەپێی ڕاپۆرتی فەرمی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران، هێڵی هەژاری لەم ساڵدا تا ئێستا گەیشتووە ١١ میلیۆن تمەن.
ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بەوە کرد کە: بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ڕێژەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئێران کە دەگاتە نزیک بە ٤٨.٧ لە سەدی خەڵکی ئێران لە ساڵی ١٣٩٩ لەژێر هێڵی هەژاریدا ژیاون و ئەو ڕێژەیە لە ساڵی ١٤٠٠ بە متمانەوە زیاتر لە ساڵی ١٣٩٩یە و ئەگەر بارودۆخەکە هەر بەم شێوە درێژە پەیدا بکات، تا کۆتایی ساڵی ١٤٠٠ ئەو کەسانەی وا دەکەونە ژێر هێڵی هەژارییەوە بە ڕێژەیەکی بەرچاو زۆرتر دەبن.