دووو برای خەڵکی بانە دوای دەسبەسەرکردنیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، چارەنووسیان هەروا ناڕوونە.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی بانە بە ناوەکانی “جەماڵ عەبدوڵاهی و کەماڵ عەبدوڵاهی” ماوەی پێنج مانگە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراون .
ئەم دوو برایە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردنیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
جێی ئاماژەیە کە لە ماوەی ئەو پێنج مانگەدا سەرەرای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ناوەندە پێوەندیدارەکان، هەوڵەکانیان بێئاکام ماوەتەوە و ئەو دوو برایە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و مافی دەست پێڕاگەیشتن بە پارێز بێبەش کراون.