لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارە جیاوازەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووانی بەشی دەرمانسازیی لەبەردەم بینای وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم لە تاران، کرێکارانی کۆمپانیای حەوتتەپە لە حەوتەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیاندا لەبەردەم بینای فەرمانداریی شاری شووش، کارمەندانی ئورژانسی کۆمەڵایەتیی بێهزیستی لەبەردەم بینای مەجلیسی ڕێژیم لە تاران، کرێکارانی کانگای بەردی شاری کوهبەنان بۆ شەشەمین ڕۆژی بەردەوام لە شوێنی کارەکەیان و خانەنشینکراوانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی هۆما لەبەردەم بینای سازمانی بەرنامە و بوددجە لە شاری تاران بەڕێوە چوو.
جێگای ئاماژەیە کە ناڕازییان بە هەواڵدەریی هرانایان ڕاگەیاندووە کە تا ئەو کاتە کە وڵامی خواست و ویستەکانیان لەلایەن خاوەنکارەکان و بەرپرسانی حکوومەتییەوە نەدرێتەوە، درێژە بە خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن.