بەرهەم ساڵح دەڵێ: بەشداریی بەربڵاوی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا ڕێگە لە کەسانی هەلپەرەست دەگرێ و لەم هەڵبژاردنەدا ئیزن بە هیچ کەس و لایەنێک نادرێ کە ساختەکاری بکا.
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەرەڕای ئاماژە بە هەڵبژاردنە پێشوەختەکانی عێراق کە هۆکارێکی گرینگە بۆ بووژانەوە و پێکەوەژیان لە عێراقدا وتی: بەشداریی بەربڵاوی هەموو ڕەوتە جیاوازەکانی عێراق لە هەڵبژاردنەکاندا، بەربەست لەسەر ڕێگەی کەسانی هەلپەرەست سازدەکا و ئیزنی ساختەکاریی بە هیچ کەس و لایەنێک نادا.
ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بەوەیکە هەڵبژاردن خاڵێکی دەسپێک و وەرچەرخانە لە عێراق و داهاتووی ئەو وڵاتە بۆ چەند ساڵی داهاتوو دیاری دەکا، وتی: دەبێ خاڵێکی دەسپێکمان بۆ چاکسازیی لە عێراق هەبێ و داهاتوویەکی باش بۆ هەموو دانیشتووانی عێراق مسۆگەر بکەین.
بەرهەم ساڵح لە درێژەی کۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند کە ئاکامێکی گرینگ کە پاش هەڵبژاردنەکان چاوەڕوانی وڵات دەکا، پێداچوونەوە بە یاسایی بنەڕەتی عێراقە و گارانتی ژیانێکی خۆش بۆ هەموو دانیشتووانی عێراق بەبێ جیاوازی دەکا، هەر بۆیە بەشداریکردنی بەربڵاوی خەڵک لەم هەڵبژاردنەدا جێگە و پێگەی سیاسیی عێراق لە ناوچەکەدا زیاتر بەهێز دەکا.