یوكیو ئامانۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ڵێ، كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێ تا چه‌ندین ساڵی داهاتووش به‌ڵێنییه ناوكییه‌كانی جێبه‌جێ بكا‌و كرده‌وه‌كانی ئێستای تاران به پێی ڕێككه‌وتنی ئێستا ته‌نیا “هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كان”ه.
ئامانۆ ده‌ڵێ ڕێككه‌وتنی ناوكیی ئێران‌و ڕۆژاوا زیاتر له ده‌یه‌یه‌ك درێژه‌ی دهكێشێو تارانیش ده‌بێ له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی داهاتوودا هه‌موو به‌ڵێنییه‌كانی خۆی له به‌رجامدا جێبه‌جێ بكا.
له‌م به‌یاننامه‌یه‌ی ئامانۆدا هاتووه كه كۆماری ئیسلامی له ڕۆژی ٢٦ی به‌فرانباره‌وه پرۆتۆكۆلی ئیلحاقی جێبه‌جێ دهكاو له ئێستادا ئامانۆ له حه‌وتووی ڕابردووه، ده‌فته‌رێكی له ژێر ناوی تاویکردنهوهی ڕاستبێژییهکانی ئێران كردۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كۆماری ئیسلامی دروستکردن‌و په‌ره‌پێدان به ڕاكتۆری ئاوی قورسی ئهڕاكی ڕاگرتووه، ئۆرانیومی زیاده‌ی نهپیتاندوهو پاشه‌كه‌وتی ئۆرانیومی پیتێندراویشی له‌م ئاسته‌ی كه بۆی دیاری كراوه، زیاتر نه‌كردوه.
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌م گه‌مارۆیانه‌ی كه دژی به‌شه جیاجیاكانی بانكی، نه‌وتی و ئابووریی ئێران په‌سه‌ند کرابوون، ڕاگیراون یان ده‌نا هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه.