سه‌ركۆماری ئێران ڕۆژی ڕابردوو له شاری یه‌زد وه‌ڵامی ئه‌و ڕخنه‌و گازندانه‌ی دایه‌وه كه له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان‌دا له ده‌وڵه‌ت ده‌گیران.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی وێڕای دانه به‌ر ڕه‌خنه‌ی ٨ ساڵ سه‌رکۆماریی ئه‌حمه‌دی نژاد گوتی، له سه‌رده‌می به‌رزبوونی نرخی نه‌وت له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو و به تایبه‌تی ساڵی ٩٠ كه هه‌ر بۆشكه‌ی به ١٢٠ دۆلار بوو، تاقه یه‌ک هه‌لی کاریش چییه پێك نه‌هات.
ڕۆحانی له درێژه‌ی قسه‌كانی‌دا به ئاماژه دابه‌زینی نرخی نه‌وت له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ‌و نیوی ڕابردوودا بۆ نزیك یه‌ك له ٦، گوتی: له‌م ماوه‌یه‌دا نرخی دراوی وڵاتانی فرۆشیاری نه‌وت له سه‌دی ٣٠ تا ١٠٠ دابه‌زی.ناوبراو له درێژه‌دا ئیدیعای ئه‌وه‌ی کردوه که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له ماوه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوو ده‌وڵه‌ت، زیاتر له ١ میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار هه‌لی کاریی پێک هێناوه.