جۆزێف بۆرێل دەڵێ: تەنیا ڕێگەچارە بۆ پێشگرتن لەوەیکە ئێران ببێتە خاوەن چەکی ناوکیی و یەکێک لە زلهێزە جیهانییەکان، وتووێژەکانی ڤییەنە.
جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا، ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە تەنیا ڕێگا بۆ پێشگرتن لە ئێرانی ناوکیی وتوویژەکان و ڕێککەوتنە لەگەڵ ئێران، وتی: ئێمە لەسەر ئەو باوەڕە نین کە وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن بێئاکام دەمێنێتەوە و دەبێ بە هەموومان هەوڵ بدەین کە ئەو وتووێژانە بەگیێنین بە ئاکامێکی باش و دڵخواز.
جێگای ئاماژەیە کە وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن پاش شەش دەوەرە وتووێژ و دوای بەدەسەڵاتگەیشتنی ئیبراهیم ڕەئیسی وەکوو سەرۆککۆماری ڕێژیمی ئێران، ڕاوەستاوە و سەرەڕای هۆشداری وڵاتانی بەشدار لە وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن بە ئێران لەهەمبەر خێراگەڕانەوەی ئەو وڵاتە بۆسەر مێزی وتووێژەکان، ئێران تا ئێستا تیمی نوێی دانوستانکار و کاتی دەسپێکردنەوەی وتووێژە ناوکییەکانی دیاری نەکردووە.