شوڕای شاری کرماشان ده‌ڵێ وەزارەتی نێوخۆ لیپرسینه‌وه‌و لابردنی شاره‌دار له‌لایه‌ن شۆڕای شاره‌وه به قانوونی دەزانێ، بەڵام ئه‌و مل باده‌دا و هەروا شارەدارە. شارەداری کرماشان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ٢ ی ڕه‌شه‌ممه لەلایەن شووڕای شارەوە دوای ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی لێ‌کرا، بڕیاری لادان‌و گۆڕینی دراو، سەرپەرەستی نوێی بۆ دیاری کرا. دوو رۆژ دواتر فەرمانداری کرماشان لە کۆمیسیۆنێک‌دا که پێکێ‌هێنابوو، ڕایگه‌یاند که ئیستیزاحه‌که‌ی شاره‌دار بە هۆکاری لە بەرچاو نەگرتنی ڕێوشوێنه ئیداری‌و باوه‌کان به قانوونی نازانێ بە نادروست‌و پێچەوانەی یاسا زانی؛ به‌ڵام شوڕای شار ده‌ڵێ بڕیاره‌که‌ی فه‌رمانداری ناقانوونییه‌و فه‌رماندار ناتوانێ له سه‌رووی شۆڕای شاره‌وه شاره‌دار بۆ شار هه‌ڵبژێرێ.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه شۆڕای شاری کرماشان ده‌ڵێ کۆمیسیۆنێک فه‌رماندار بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و بابه‌ته پێکی هیناوه، زۆربه‌ی ئەندامەکانی خزم‌وکەس‌وکاری شارەداری له‌سه‌ر کارداراون.
به‌پێی هه‌واڵه‌کان شوڕای شار لە کۆبوونەوەیەکی دیکه‌ی خۆیدا پێداگری لە سەر بڕیاره‌که‌ی پێشووی کردوه‌و چه‌ند کۆبوونەوەکانی ئه‌م دواییانه‌شیان بە بەردەوامی‌و داخراو درێژەی بووە.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممەش شوڕای شاری کرماشان لە پەراوێزی کۆبوونەوە داخراوەکەی‌دا گوتی: وزارەتی نێوخۆ لێپرسینه‌وه لابردنی شارەداری به کارێکی قانوونی زانیوه، که‌چی ناوبراو به پشتبه‌ستن به فه‌رماندار هەروا خۆی به شاره‌داری کرماشان ده‌زانێ.
شایانی باسه شوڕای شاری کرماشان له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی ئه‌و دۆخه ده‌بێ حه‌وتووی داهاتوو کۆ بێته‌وه‌و جارێکی دیکه‌ش له ده‌نگ وه‌رگرتنێکی نهێنی‌دا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بدا.