ئه‌مریكا په‌ره به چالاكییه نیزامییه‌كانی له سووریه‌دا ده‌دا. له‌م پێوه‌ندییه‌دا هێزه كوردییه‌كان ڕایانگه‌یاند كه ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا دوو بنكه‌ی ئاسمانیی له پارێزگای حه‌سه‌كه له ڕۆژاوای کوردستان داناوه.
نوێنه‌رانی به‌ره‌ی نیزامیی هێزه دێموكراتیكه‌كانی سووریه وێڕای پشتیوانی كردن له‌و بڕیاره‌ی ئا‌مریكا ڕایانگه‌یاندوه كه كاروباری فڕۆكه‌خانه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌کانی ئا‌مریكا له “ڕمێڵه” له پارێزگای حه‌سه‌كه له به‌ره‌به‌ری ته‌واوبوون دایه.
دووهه‌مین بنکه‌ی ئاسمانیی ئه‌مریکا وا بڕیاره له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی كۆبانی له نزیك سنووری توركیه دابندرێ.
چاوه‌دێرانی سیاسی ده‌لێن ئه‌مریكا به‌م كاره‌ی هه‌نگاوێكی نوێی دیكه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش‌و نزیكبوونه‌وه له كورد هه‌ڵگرتوه. توركیه وه‌ك ئه‌ندامی ناتۆ‌و هاوپه‌یمانی ئا‌مریكا له ناوچه دژی په‌ره‌سه‌ندنی هاوكاریی ئا‌مریكا له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ڕۆژاوای کوردستانه‌و تا ئێستا چه‌ند جار داوای له‌م وڵاته كرد كه کۆتایی به پشتیوانی له كورده‌كان بێنێ.