سەرەڕای بارودۆخی نالەباری خەڵکی ئێران، ڕێژیمی ئێران سێهەمین باری سووتەمەنی بە دیاری ڕەوانەی لوبنان کرد.
کۆمپانیاى ڕادارى کەشتییە بارهەڵگرەکان (تانکەرى تێرکوز) بڵاوى کردەوە: کۆمارى ئیسلامى سێهەمین سووتەمەنیبەرى خۆى کە هەڵگرى “گازۆئیل’ و “بەنزین”ــە، ناردووە بۆ گرووپی حیزبوڵاى لوبنان. ئەم کۆمپانیایە ڕۆژی هەینى ٩ی ڕەزبەر، لە تویتێکدا بڵاوى کردەوە کە، جووڵەى کەشتییەکى دیکەى سووتەمەنیبەر بینراوە، کەشتییەکە ناوى “فۆڕچون”ــە و لە ڕێگەى کەناڵى “سوئێز”ەوە چووەتە نێو دەریاى سوور و لە ڕێگەی وڵاتی لوبنان دایە.
پێشتریش سێ پاپۆڕی “فاکسۆن” و “فۆرست” و “فۆرچون”، ساڵى ڕابردوو سووتەمەنییان گەیاندە وڵاتی “ڤێنێزوئێلا.”
کۆمارى ئیسلامى سەرەڕاى گەمارۆ نەوتی و سووتەمەنییەکان لەلایەن ئەمریکاوە، و بارودۆخی نالەباری خەڵکی ئێران، داهات و سەرمایەی وڵاتی ئێران بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتانی دیکە تەرخان دەکا و تا ئێستا سێ بارهەڵگرى ناردووە بۆ “حیزبوڵا”ی لوبنان و بارێکى گازۆئیلیشى ناردووە بۆ “ڤێنێزوئێلا”.