جه‌لیل ئاشنا مۆره‌یه‌کی به‌دناوی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیم له شاری بۆکان که ده‌ستی له بڵاوکردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له نێو لاوان‌دا هه‌بوو، به ماشێن لێی‌دراو کوژرا.
جه‌لیل ئاشنا شه‌وی یه‌کشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه، ١٧ ی ڕه‌شه‌ممه له کاتێک‌دا به ماتۆڕ له ڕێ‌دا بووه، له پشته‌وه به ماشێن لێی درا‌و به سزای کرده‌وه‌کانی گه‌یشت.
ناوبراو که‌سێکی شه‌ڕانی بوو که به فیتی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان هه‌ڵده‌سووڕاو کار‌و پیشه‌ی تووشکردنی لاوان به ماده‌ی هۆشبه‌ر بوو.
کرده‌وه ناحه‌زو چه‌په‌ڵه‌کانی جه‌لیل ئاشنا‌و خۆشخزمه‌تییه‌کانی به ڕێژیم ئه‌وه‌نده زۆر بوون که هه‌واڵی کوژرانی بووه هۆی دڵخۆشیی خه‌ڵکی بۆکان.
شایانی باسه که پێشتریش هه‌واڵی کوژرانی چه‌ند هاوپیشه‌یه‌کی جه‌لیل ئاشنا، وه‌ک عه‌بدوڵا دادوه‌ند، ناسراو به عه‌به زمزم و حه‌سه‌ن بانه‌یی خه‌ڵکی دڵخۆش کردبوو.