به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له هەولێر سه‌ردانی ئۆفیسی رێکخراوی ئاشتی له هه‌ولێری کرد.
رۆژی یەکشەممە ١٦ی رەشەممەی ٩٤ ( ٦ی مارسی ٢٠١٦ ) شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە هەولێر بە سەرپەرستیی ئیبراهیم زێوەیی سەردانی ئۆفیسی رێکخراوی ئاشتیی خێرخوازی جیهانی لە هەولێر کرد‌و لە لایەن شاندێکی رێکخراوەکە بە سەرۆکایەتیی شێخ دلێر نەقشبەندییەوە پێشوازییان لێ کرا.
له‌و دیداره‌دا دوولایه‌ن له‌سه‌ر پرۆسەی ئاشتی، ئارامی‌و چۆنیەتیی سازان‌و پێکەوە هەڵکردنی تاکو کۆمەڵگای کوردستان‌و چۆنیەتیی رێکخستن‌و هەماهەنگی له نێوان لایه‌نه‌کانی کۆمەڵگای کوردی ئاڵوگۆری بیروڕایان کرد. دوولایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و باوهڕهبوون که هەڵسوکەوتی حیزب‌و لایەنە سیاسییەکان له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌بێ لە سەر بناغەی رێزی بەرامبەرو قبوڵی بێ.
به به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و دیداره‌دا پرسی کورد لە هەرێم له عێڕاق‌و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان‌و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌ی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان دەگەڵ بیر‌و ڕای گشتیی ناوچەیی‌و جیهانی لە پێناو سەرخستنی دۆزی کورد هاتنە بەر باس‌و ئاڵوگۆری بیروبۆچونیان لە سەر کرا.
پرسی ناساندنی هەر چی زیاتری پرسی کورد لە ئاستی بیرورای گشتی، میدیایی‌و نێودەوڵەتیی بابەتێکی دیکەی دانیشتنەکەی نێوان شاندی نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان‌و شاندی پایەبەرزی رێکخراوی ئاشتی بوو.