له ئێران به گشتی‌و له کوردستان به تایبه‌تی ڕێکخراوه‌کانی بیمه‌و خاوه‌نکاره‌کان ئاوڕ له قوربانیانی ڕووداوی کار ناده‌نه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی دووشه‌ممه، ١٠ ی ڕه‌شه‌ممه کرێکارێکی تهسفیهخانهی شاری سنه به ناوی پێژمان خودامرادی له کاتی کارکردن‌و به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نیی کار هه‌ر دوو ده‌ستی به‌ر ده‌زگا که‌وتوه‌و شکاوه.
پێژمان مرادی که خه‌ڵکی حه‌سه‌نئاوای سنه‌و ته‌مه‌نی ٢٥ ساڵه، شانبه‌شانی باوکی بۆ دابینکردنی تێچووی ژیانی بنه‌ماڵه‌که‌یان کاری ده‌کردو له ئێستادا له حاڵێکدا هه‌ر دوو ده‌ستی شکاوه، به‌ڵام نه ئیداره‌ی بیمه‌و نه خاوه‌نکاره‌که‌ی هیچ ئاوڕێکیان لێ نه‌داوه‌ته‌وه.
چالاکانی کرێکاری ده‌ڵێن ڕووداوه‌کانی کار له سنه له چاو ساڵی رابدروو زیادی کردوه.
غوڵامڕەزا هومایونپوور، بەڕێوەبەری گشتیی پزیشكی قانوونیی پارێزگای سنە پێشتر ڕایگه‌یاندبوو که لە نه‌ورۆزی ئه‌مساڵه‌وه تا كۆتایی مانگی خەزەڵوەر، ٢٢ كەس لە كاتی كاركردندا لەم پارێزگایە گیانیان لەدەست داوە.