ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس له مه‌ریوان ته‌قه‌ی له دوو که‌س کرد‌و یه‌ک له‌وانی کوشت.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد رۆژی یەكشەممە، ١٦ ی ڕه‌شه‌ممه ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس له مه‌ریوان به ناوی حوجه‌توڵڵا په‌رویزی ته‌قه‌ی له دوو که‌س کرد که یه‌کیان به ناوی مادح په‌رته‌وی به‌رکه‌وتو به‌و هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
تا ئێستا ڕوون نییه هۆکاری ته‌قه‌کردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی رێژیم چی بووه، به‌ڵام کوشتنی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی خه‌ڵک له کوردستان له‌لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی رێژیمه‌وه ڕابردوویه‌کی درێژی به قه‌ت ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی هه‌یه.