کۆمیسیۆنی ئامووزشی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی ٨ ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بۆ خاتوو شه‌هێن بایه‌زیدپوور له ژێرناوی “خه‌سارناسیی فیمینیسم له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان” پێکهینا.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه، ١٧ ی ڕه‌شه‌ممه به‌به‌شداریی ده‌یان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزب گیرا، کۆڕگێر سه‌ره‌تا باسێکی له مێژووی فیمینیسمو گه‌یشتنی شه‌پۆله‌کانی فیمینیسم به ئێران‌و کوردستان کرد.
خاتوو شه‌هین بایه‌زیدپوور له باسه‌که‌یدا تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی فیمینیسم مه‌کته‌ب نییه، به‌ڵکوو ره‌وتێکی فیکرییه‌و خۆی له نێو مه‌کته‌به‌کاندا دۆزیوه‌ته‌وه، وه‌ک فمنیسیمی لیبڕاڵ، فمینیمسمی ڕادیکاڵ‌و فمینیسمی سۆسیالیسمو هتد.
کۆڕگێڕ له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا باسی له شه‌پۆله‌کانی فیمینیسم له سێ قۆناغدا کرد‌و گوتی شه‌پۆلی یه‌که‌م کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م له ساڵی ١٨٣٠ له‌سه‌ر ده‌ستی بیرمه‌ندانی وه‌ک ستوارت میل جۆی ناساند. ئه‌و گوتی له شه‌پۆلی یه‌که‌می فیمینیسمدا ژن له به‌رامبه‌ر پیاودا نه‌وه‌ستا، به‌ڵکوو پیاوان شانبه‌شانی ژن داوای مافه مهدهنیو سیاسی‌و ئابوورییه‌کانی بۆ ژن کرد که دواجار مافی ده‌نگدان، ته‌ڵاق، وه‌خۆگرتنی منداڵ‌و مافی یه‌کسانی حه‌قده‌ستی کار بۆ ژنانی لێکه‌وته‌وه.
شه‌هێن بایه‌زیدپوور له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا باسی شه‌پۆلی دووهه‌می فیمینیسم له دوای ساڵه‌کانی ١٩٦٠ی زایینیی له‌سه‌ر ده‌ستی سیمین دوبوار به نووسینی کتیبی “ڕه‌گه‌زی دووهه‌م” کرد که ڕه‌وتێکی دیکه‌ی پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆلی یه‌که‌می لێکه‌وته‌وه. کۆڕگێڕ گوتی له شه‌پۆلی دووهه‌می فیمنیسمدا ژن که‌وته ململانێی پیاوو سه‌رچاوه‌ی هه‌موو پرس‌و کێشه‌ی ژنان خرایه ئه‌ستۆی پیاوان‌و ئه‌و ڕه‌وته فیکرییه ڕه‌هه‌ندێکی زۆر ڕادیکاڵی به‌خۆیه‌وه گرت.
شه‌هێن بایه‌زیدپوور دواتر باسی شه‌پۆلی سێهه‌می فیمینیسمی کرد که دوای ساڵی ١٩٩٠ ده‌ست پێده‌کاو خۆی به ڕه‌خنه‌گرتن له شه‌پۆلی دووهه‌می فیمینیسم پێناسه ده‌کا. کۆڕگێڕ گوتی له‌و شه‌پۆله نوێیه‌دا فیمینیسته‌کان ده‌ڵێن ژن‌و پیاو با له ڕووی بیولۆژییهوه جیاواز بن، به‌ڵام جیاوازیی بیولۆژیی ژن له پیاو نه‌ک بۆ لاوازیی ژن، به‌ڵکوو بۆ بایه‌خێک ده‌گه‌ڕێته‌وه که ژن له ناخی خۆیدا هه‌ڵیگرتوه. ئه‌و گوتی له‌و ڕه‌وته‌دا ژن ده‌چێته‌وه نێو که‌شی خێزان‌و خێزان بایهخو پێگه‌ی خۆی ده‌درێته‌وه.
شه‌هێن بایه‌زیدپوور له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا باسی گه‌یشتنی شه‌پۆله‌کانی فیمینیسم به ئێران‌و کوردستانی ئێرانی کرد.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا کۆڕگێڕ باسێکی مێژوویی له ڕۆڵی ژن له دسه‌ڵات له ئێران له سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشییه‌کان تا ساسانی‌و تا سه‌رده‌می قاجاڕه‌کان کرد‌و گوتی له سه‌رده‌می قاجاره‌کاندا که بزووتنه‌وه‌ی “مشروطه” سه‌رکه‌وتو یه‌که‌م قانوونه مه‌ده‌نییه‌کانی ئێران له ساڵی١٢٨٥ دا نووسران، هیچ حیسابێک بۆ ژن‌و پێگه‌ی ژن نه‌کرا.
شه‌هین بایه‌زیدپوور له درێژه‌دا هاته سه‌ر سیاسه‌تی نوێخوازیی “ڕه‌زاشا”ی پههلهویو کاریگه‌ریی له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ژنان‌و درێژه‌ی ئه‌و ڕه‌وته له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی “حه‌مه‌ڕه‌زاشا”و شۆڕشی سپی که مافی ده‌نگدان بۆ ژنان‌و بوار بۆ پێکهاتنی ڕێکخراوه‌کانی ژنانی لێکه‌وته‌وه. کۆڕگێر به ڕوانینێکی ڕه‌خنه‌گرانه گوتی له‌و کاته‌دا فیمینیسم له ئێران زیاتر وه‌ک ئازادیی جینسی پێناسه ده‌کرا، نه‌ک ئازادیی به‌یان‌و ململانێ بۆ وه‌رگرتنی ماف‌و ئازادییه مه‌ده‌نییه‌کان.
کۆڕگێر به ئاماژه به شۆڕشی ٥٧و هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی‌و ماهییه‌تی ئیدۆلۆژیکی ئه‌و رێژیمه گوتی: کۆماری ئیسلامی به شێوه‌یه‌کی زۆر بنهڕهتیو زۆر مۆدێڕن‌و زۆر سئستماتیکو ئاشکراو به‌به‌رچاوی کۆمه‌ڵگای جیهانی، تیشه‌ی له ڕیشه‌ی مافی ژنان دا‌و، ئه‌وه‌نده‌ی پێیکراوهو بۆی لواوه، شه‌ڕی ژنانی بیرمه‌ندو مافه‌کانی ژنانی کردوه.
خۆدیتنه‌وه‌ی ژنان له سه‌ده‌می ئیسلاحاتو پاشان بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزو دواجار هه‌ره‌سهێنانی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ژنان بۆ مافه‌کانیان ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی خاتوو شه‌هێن بایه‌زیدپوور بوو.
کۆڕگێر له به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌یدا گوتی به‌رچاوترین قۆناغی شکڵ‌گرتنی فیمینیسمو هه‌وڵی ژنانی کورد بۆ مافه‌کانیان بۆ سه‌رده‌می کۆماری کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه. دوای هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامیش دوو ڕه‌وتی فیمینیسم له کوردستان به‌رچاو ده‌که‌وێ که یه‌کیان فیمینیسمی سیاسییه که پێی وایه به گۆڕانی سیاسی له وڵات‌و ده‌سه‌ڵاتدا گۆڕانکاری له دۆخی ژنان‌و مافه‌کانیان پێک دێ، له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی فیمینیست سێکۆلاره‌کان که پێیان وایه له به ڕێفۆرم‌و چاکسازی و چالاکی له به‌ستێنی فه‌رهه‌نگیدا ده‌کرێ کار بۆ گۆڕینی قانوونه‌کانی کۆمه‌ڵگا به دژی ژن بکرێ.
به‌رێزیان له‌و به‌شه‌دا تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ کام له‌و دوو ره‌وته نوێنه‌رایه‌تیی پرسی ژن له کوردستان‌و ئێران‌دا ناکه‌ن.
شه‌هێن بایه‌زیدپوور باسه‌که‌ی به‌وه کۆتایی پێهێنا که له ئێستادا زۆربه‌ی فیمینسته‌کان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی داوای مافی خۆیان له دهسهڵاتو حکومه‌ت بکهنو شهر بۆ گۆڕینی قانوونه‌کان بکه‌ن، هاتوون له که‌شی خێزان‌و کۆمه‌ڵگادا ململانێی پیاوان ده‌که‌ن.
له به‌شی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌شدا کۆمه‌ڵێک له به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته باس کرد‌و کۆمه‌ڵه پرسیارێک به‌ره‌وڕووی کۆڕگێر کرایه‌وه که دواتر ناوبراو وه‌ڵامی دانه‌وه.