خەڵاتی کتێبی ساڵی کوردستان پێشکەش بە مامۆستا محەممەد ڕەمەزانی، نووسەری بەتوانای کورد کرا.
محەممەد رەمەزانی نووسەر و وەرگێڕی بە توانای بۆکانی، خەڵاتی دووهەمین فیستیڤاڵی کتێبی ساڵی کوردستانی بە وەرگێڕان و بەرهەمە ناوازەکانی بواری ئەدەبیات بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
محەممەد ڕەمەزانی لە بواری وەرگێڕانی بەرهەمی ئەدەبی ناوێکی دیار و نووسەرێکی لێهاتوو و شارەزای زمان و ئەدەبی کوردییە.
ناوبراو دەرچووی کارناسی زمان و ئەدەبی ئینگلیسی زانکۆی تارانە و شارەزاییەکی باشی بەسەر دوو زمانی ئینگلیسی و فەرانسەییدا هەیە و بە وەرگێڕانی کتێبی گرنگی “خشم و هیاهو” بە ناوی “هەرا و تووڕەیی” درەوشایەوە و ڕایگەیاند کە شێوازێکی نوێی لە وەرگێڕانی ئەو ڕۆمانە خوڵقاندووە.