لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا ڕۆژی چوارشەممە ٧ی رەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەرێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کڕیارانی ماشینسازی لە کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ماشینی” شەهر خودڕەو” لەبەردەم بینای ئەو کۆمپانیایە لە شاری کەرەج، کۆمەڵێک لە کرێکارانی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوتتەپە لە دووهەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆیاندا لەبەردەم دەفتەری بەڕێوەبەری ئەو کۆمپانیایە، کرێکارانی کانگای بەردی کرمان لەبەردەم مزگەوتی ئەبوولفەزل لە شاری زەرەند و شوفێر ماشینەکانی شاری ساوە لەبەردەم بینای فەرمانداریی ڕۆبات کەریم، بەڕێوەچوو.