لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارە جیاجیاکانی ئێراندا ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکارانی کۆمپانیای حەوتتەپە لە حەوشەی کۆمپانیاکە و بەردەم دەفتەری بەڕێوەبەری ئەو کۆمپانیایە، کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی وەزارەتی تەندروستی لە پارێزگاکانی خووزستان، ئیسفەهان، گیلان، گوڵستان و تەورێز لە بەردەم زانکۆی پزیشکی ناوەندی پارێزگاکان و کۆمەڵێک لە ماڵدزراوانی حەوالەی ماشینی شاری جەم لەبەردەم ئیدارەی گشتیی دادگوستەری پارێزگای بوشێهر بەڕێوەچوو.
جێگای ئاماژەیە کە ناڕازییان بە هەواڵدەریی هرانایان ڕاگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی خواست و ویستەکانیان لەلایەن بەرپرسانی حکومەت و خاوەنکارەکانیانەوە جێبەجێ نەبێ، کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەردەوام دەبێ.