ئەنجومەنی ” هاورێ هەورام”ی زانکۆی پەیامنووری سنە کۆڕە شێعرێکی لە ژێرناوی ” پەیڤی ئەوین” بۆ کۆمەڵێک شاعیری لاو بەڕێوە برد.
لەو کۆڕە شێعرەدا کە ڕۆژی شەممە، ١٥ ی ڕەشەممە گیرا، سمایل عەزەمی ، شوعەیب میرزایی، زانا قاسمیفەڕ، عەلی حسەینی، خاتوو ئەسمەر ئیبراهیمیو سروە مەجیدی بەرهەمە شێعرییەکانی خۆیان خوێندەوە.
هەر لەو کۆرە ئەدەبییەداو لە پانیلێکدا بە ەشداریی شوعەیب میرزایی و عادڵ ئەعەزەمی باس لە شێعری هاوچەرخ کراو لە درێژەدا هەستیار ڕۆستەمی، ڕێبوار کەرەمیو هێرش حەدادی چەند تێکستە شێعری خۆیان پێشکێش کرد.