هەواڵدەرییەكانی ئێران باس لەوە دەكەن كە بەرنامەی كورسی ئاشتی، مافی مرۆڤ و دێموكراسیی یۆنێسكۆ كە بڕیاربوو بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن لە ئێران بەڕێوەبچێ هەڵوەشاوەتەوە.
ئەم بەرنامەیە قەراربوو لە زانکستگەی حقووقی زانكۆی بەهێشتی بەڕێوەچوو.
بەپێی بەرنامەیەك كە لە پێشدا ڕاگەیەندراوە، بڕیار بوو لەم كورسەدا زانت ئێلیزابێت بلیك، ئەندامی هەیئەتی زانستیی زانكۆی حوقووق؛ ناهید تەوەسولی توێژەرو چالاكی بواری ژنان؛ ئەمیر نیك، مامۆستای زانستگەی حوقووقی زانكۆی بەهەشتی؛ شەهناز سەجادی پارێزەری دادگوستەریو چالاكی كۆمەڵایەتی وتاریان هەبێ.
هەڵوەشانەوەی بەرنامەكانی ٨ی مارس لە ئێران پێشینەیەكی لەمێژینەی هەیە و زۆربەی بەرنامەكانی ئەم ڕۆژە بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت هەڵدەوەشێنەوە.