رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی سێپتامبر، لە سەر بانگەوازی “ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران” و بە مەبەستی مەحکووم کردنی هێرشەکانی کۆماری تێرۆرستی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان و هێزەکانی ڕۆژهەڵات، ھەزاران کەس له ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزبەکانی ناوەندی ھاوکاری، نیشتەجێ له وڵاتی بریتانیا، کاتژمێر: 14:00ی پاشنیوەڕۆ له مەیدانی “Trafalgar square” لە شاری لەندەن کۆبوونەوە.
خۆپیشاندانەکە بە خۆێندنەوی سروودی نەتەوایەتی “ئەی رەقیب” و ھەروەھا خۆلەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی کورد و کوردستان دەستیپێکرد.
دواتر شەپۆلی ئامادەبووان بە خۆێندنەوی دروشمی جۆراوجۆر بۆ پشتیوانی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و شەرمەزارکردنی کۆماری پەت و سێدارە بەرەو ماڵ و نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بەرێز “بۆریس جانسۆن” وەڕێ کەوتن.
لە بەشێکی دیکە لەو خۆپیشاندانە بەرینە و لە بەردەم نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، پەیامی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەلایەن بەرێز “ئەدیسۆن فەرامەرزی” بە زمانی ئێنگلیزی، بەرێز “ڕزگار قادری” بە زمان کوردی و ھەروەھا خاتوو “گوڵاڵە سەلیمی” بە زمانی فارسی پێشکەشکرا.
پەیامی “شورای ھمبستگی” لەلایەن بەرێز”حەسەن ئەنەرکۆ” بۆ پشتیوانی لە گەلی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و شەرمەزارکردنی ھێرشەکانی کۆماری ئێسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژھەڵات لە باشووری کوردستان، لە بەشێکی دیکەی ئەو خۆپیشاندانە خۆێندراوە.
لە کۆتایی خۆپیشاندانەکە، نوێنەرانی خۆپێشاندەران داواکاریی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانیان پێشکەش بە دەفتەری سەرۆک وەزیرانی بریتانیا کرد.
1.
2.
3.
4.
5.
6.
7.
8.
9.
10.
11.
12.
13.
14.
15.
16.
17.
18.
19.
20.
21.
22.
23.
24.
25.
26.
27.
28.
29.
30.
31.
32.
33.
34.
35.
36.
37.
38.
39.
40.
41.
42.
43.
44.
45.
46.
47.
48.