بەهۆی نەبوونی دەرەتان و دەرفەتی کار و پێگەیاندن لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا ڕادەی کۆچکردن لە ئێران زۆرتر لە ٢ بەرابەر زیادی کردووە.
“عەباس عەبدی” چالاکی سیاسی لە بابەتێکدا لەژێر ناوی “هۆکارە سەرەکییەکانی کۆچکردن” ئاماژە بەوە دەکات کە حەشیمەتی ئەو ئێرانییانەی وا لە ماوە ٣ ساڵی ڕابردوودا لە وڵات ڕۆیشتوونەتە دەرەوە بە بەراورد لەگەڵ پێشوو ٢ بەرابەر بووە و خاڵی گرینگ ئەوەیە کە لە سەتا ٣٠ ئەو کەسانەی وا وڵات بەجێدێڵن کەسی پسپۆڕ و شارەزا و خاوەن ئاستی باڵای خوێندنن و باقیی ئەو کەسانەش تا ڕادەیەکی باش لە کاروباری خۆیان شارەزان و کرێکاران و بەشی خزمەتگوزاری تەنیا لە سەتا ٧ی ئەو کەسانە دەگرێتەبەر کە ئێران بەمەبەستی کاری باشتر بەجێدەهێڵن.
زیاتر لە ٥٠ لە سەدی ئەوانەی وا ڕوویان لە ئورووپا کردووە، خاوەن خوێندەواریی باڵان و زیاتر لە ٦٠ لە سەدی ئەوانەی وا ڕۆیشتوونەتە ئەمریکا لە کار و کەسابەتە مودیرییەتی و هونەری و زانستییەکاندا دەستبەکاربوون.