هاووڵاتییەکی خەڵکی بیجار بە تۆمەتی لایەنگری لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بیجار بە ناوی “دانش مولوودی” تەمەن ٢٥ ساڵ، سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سزایە لەلایەن لقی یەکی دادسەرای گشتی و ئینقلابی بیجار و بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژ بە نیزام لە ڕێگەی ئەندامەتی و لایەنگری لە حیزبێکی کوردی دژبەری ڕێژیم بەسەریدا سەپێندراوە.
دانش مولوودی، ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و دوای ٦ مانگ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتیی ئازاد کرابوو.