پارتی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەدا سەرکەوتنی بە دەستهێنا.
لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئاڵمان پارتی سۆسیال دێموکرات سەرکەوتنی بە دەستهێنا و ڕاگەیاند کە ئەوان دەولەتی نۆێی ئاڵمان پێکدەهێنن و ئەوەش بە مانای شکستی نەریتخوازانی حاکم بە سەر ئەو وڵاتە دوای شازدە ساڵە.
بەپێی ئامارەکان، پارتی سۆسیال دێموکرات سەتا ٢٦ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و دوای ئەویش هاوپەیمانییەکەی ئەنگێلا مێرکل کە لە دوو پارتی یەکیەتیی کریستیان دێموکرات و یەکیەتیی سۆسیال کریستیان پێکدێت سەتا ٢٤ی دەنگەکانیان مسۆگەر کردووە.
هەروەها لەو هەلبژاردنانەدا حیزبی سەوزەکان سەتا ١٤.٥ دەنگەکانیان بە دەستهێناوە کە بە بەراود لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشوو زۆر زیاتر بووە وئەگەری بەشداری سەوزەکان لە دەوڵەتی داهاتووی ئاڵماندا زۆرتر بووە.