لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکارانی گرێبەستی کۆمپانیای ڕێگەوبان و کانگای موبین لەبەردەم ئیدارەی کاری شاری بابەک، خانەنشینکراوانی سەندووقی خانەنشینی پیشەی پۆڵای ئیسفەهان و خووزستان لەبەردەم بینای گشتیی ئەو سندووقە لە ناوەندی پارێزگاکان و کرێکارانی کۆمپانیای کاغەزی پارس و کۆمپانیای پارس سروشتی سێلۆلێزی حەوتتەپە لە حەوشەی ئەو کۆمپانیایە بەڕێوەچوو.
جێگای ئاماژەیە کە ناڕازییان بە هەواڵدەریی “هرانا”یان ڕاگەیاندوو کە تا ئەو کاتەی خواست و ویستەکانیان لەلایەن بەرپرسان و خاوەنکارەکانیانەوە جێبەجێ نەکرێ، درێژە بە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دەدەن.