وڵاتی ڕووسیە لەسەر سەرکێشییەکانی ڕێژیمی ئێران لە بەرجام، ڕایگەیاند کە ئەو ولاتەش ئیدی سەبری نەماوە و دەبێ ئێران بەزووترین کات بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی بەرجام.
بەپێی هەواڵی ڕادیۆ پەیامی ئیسرائیل، دەوڵەتی ڕووسیە بە فەرمی پەیوەست بوو بە گرووپی دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکان، کە خوازی ئەوەن کە بەزووترین کات ڕێژیمی ئێران بگەڕێتەوە بۆ سەر وتووێژە ناوکییەکان. تا ئێستا نوێنەری ڕووسیە لە وتووێژەکانی ڤییەن بە گشتی گەشبینە کە ڕێککەوتن نزیکە و وتوویەتی: لە شەش قۆناغی سەرەتای وتووێژەکان، پێشکەوتنگەلێکی باش دەستەبەر کراوە کە پێشبینی دەکرێ کۆتاییەکانی ڕێککەوتنی ناوکیی بێ، بەڵام دەبێ ڕێژیمی ئێران بەزووترین کات بگەڕێتەوە بۆ بەرجام.
بە تێپەڕبوونی ٣ مانگ لە دەستبەکاربوونی دەولەتی ئیبراهیم ڕەئیسی و لە هەمان کات کە حوسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەڵێنی داوە کە، ڕێژیمی ئێران بە زووترین کات دەگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی وتووێژەکانی بەرجام، نوێنەری ڕووسیە لە بەرجام وتی: لە ئیستادا دەوڵەتی ڕووسیە ڕایگەیاندووە کە، چیدیکە سەبرمان نەماوە و نابێ ئێران کات بە فیڕۆ بدا و بەزووترین کات دەبێ بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی بەرجام.