هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دێموکراتیکی گەلان، سەلاحەدین دەمیرتاش، رۆمانێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە.
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دێموکراتیکی گەلان (هەدەپە) کە ماوەی چەند ساڵە لە گرتووخانەیە، ڕۆمانێکی نوێ بە ناوی “ئەفسوون” بڵاو دەکاتەوە.
لە درێژەی چالاکییە ئەدەبییەکانی سەلاحەدین دەمیرتاش لەناو زینداندا، ڕۆمانێکی نوێی ناوبراو بە ناوی ئەفسوون لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەکەوێتە بازاڕەوە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش ئەو ڕۆمانەی لە ماوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە بەندیخانەی ئەدیرنەی تورکیە نووسیوە.
دەمیرتاش تا ئێستا لە بەندیخانەدا سێ کتێبی بە ناونیشانەکانی “لەیلان”، “دەوران” و “سەحەر” بەچاپ گەیاندووە.